بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرێبەستی ئێستای ڤینیسیۆس جونیۆر لە گەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید تا ساڵی 2027 بەردەوامە. هەندێک لە میدیاکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە که یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشنیاری واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی لە گەڵ یاریزانەکەدا کردووە و دانوستانەکان لە سەر ئەم بابەتە دەستیپێکردووە بەڵام مەرجەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لایەن ڤینیسیۆس جونیۆرەوە وەرناگیرێت. تەنانەت پێشبینییەکان لە سەر ئەگەری بەشداریکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولی سعوودیەدا به چەندین ئۆفەری گەورە خراوەتەڕوو.
بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆر خێرا لە بەرامبەر ئەو دەنگۆ و پێشبینییانە کاردانەوەی هەبووە. ئەو پاش چەند کاتژمێرێک وێنەی پڕۆفایلی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گۆڕی و وێنەیەکی بەکارهێنا کە پیشانیدەدا لۆگۆی ڕیاڵ مەدرید ماچ دەکات تا بەم شێوەیە حەز و ئارەزووی خۆی بۆ یانەکە پیشان بدات./.