بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقدا هاتووە کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکان لە ناوچەی زەرگەی سنوری حەمرین، 7 تیرۆریستی داعش کوژران لە ناویاندا والی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە کەرکوک.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە پاش هێرشە ئاسمانییەکە، هێزەکانی سوپای عێراق چوونەتە شوێنی بۆردومانەکە و 7 تەرمیان دۆزیوەتەوە و بە پشکنینی تایبەتی دەزگا پەیوەندیدارەکان، دڵنیایی لە ناسنامەی کوژراوەکان بەدیهاتووە و یەکێک لەوان دەحام محەممەد عەلیوی ناسراو بە ئەبوسەعید دەندوشی والی داعش لە کەرکوک بووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەێندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقدا هاتووە کە کەسی دووەم کە ناسراوە، ناوی شەحازە عەلاوی ساڵح ناسراو بە ئەبوعیسا بەرپرسی کەرتی حەمرینی گرووپی تیرۆریستی داعش بووە و کەسی سێهەمیش ناوی ڕەبیع بەتوشە و تیرۆریستی ئەندام لە داعش بووە./.