بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مریشک بە یەکێک لە باشترین بەدیلەکانی خواردنی گۆشت دادەنرێت. چونکە پرۆتین و ڤیتامین و کانزای تێدایە، لەوانەش زینک، مس، ئاسن، ڤیتامینەکانی B. دوو بەش له مریشک کە زیاتر زیان بە مرۆڤ دەگەێنن، بەتایبەتی منداڵان، پێست و جگەرن.
دکتۆر مۆستەفا بەستامی، سەرۆکی پێشووی قوتابخانەی ڤێتێرنەری زانکۆی قاهیرە، دوو بەشە مەترسیدارەکەی مریشکی لە کاتی خواردندا ئاشکرا کردووە کە هەڕەشە لە تەندرووستی مرۆڤ دەکەن، بەتایبەت منداڵان.
ناوبراو وتی: دوو بەش لە مریشک کە مەترسیدارن بۆ مرۆڤ، بە تایبەت منداڵان، پێست و جگەرن. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پێستی مریشک و جگەر دوو بەش لە مریشکەکەن کە زۆرترین دەرمانی تێدایە کە بە مریشکەکە دەدرێت.
بەستامی له درێژەدا ڕایگەیاند: گۆشت هیچ کێشەیەکی نییە، چونکە ئەو دەرمانەی کە ماوە تێیدا زۆر کەمه و پێست بە هیچ شێوەیەک تەندرووست نییە و زۆرترین پاشماوەی دەرمانی هەیە. هەروەها ڕەنگی جگەرێکی تەندرووست دەبێت قاوەیی کاڵ بێت، ئەگەر ڕەنگەکەی تۆخ و ڕەشه، نابێت بخورێت./.