بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئون جونگ کیم کە سەرۆکایەتی شاندەکەی کۆریای باشوری دەکرد، جەختی لە سەر ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا کردەوە و ڕایگەیاند کە دەتوانن لە بواری ئاوەدانکردنەوە، پشتیوانی لە قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی، باشتربوونی دۆخی ئابوری و کاروباری مرۆڤدۆستانە، هاوکاری حکومەتی نوێی سوریا بکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆریای باشور لە بواری خۆراک و تەندرووستیدا هاوکاری سوریا دەکات.
ئەو بەرپرسەی کۆریای باشور ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چالاکوانانی ئابوری هان دەدات سەردانی سوریا بکەن و بەشداری لە بازاڕ و پرۆژەکانی ئەم وڵاتەدا بکەن و لە هەمان کاتیشدا هەوڵی سووککردنی سزاکانی سەر سوریا دەدات.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی لە سەر کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و کۆریای باشور کردەوە./.