بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی محەممەد ئیسماعیل دەروێش سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حەماس لە گەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبوونەوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەو کۆبوونەوەدا وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی خۆڕاگری لە غەززە، وتی: ئێمە بە چاوی خۆمان لە ڕووداوەکانی غەززە ئەوەمان بینی کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو لەناوچوون دەڕوات، پاش 470 ڕۆژ لە خۆڕاگری ئەوە بینرا کە دەکرێت بەو ئامانجە بگەیت.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان بە ئاماژە بە دەسکەوتە نێودەوڵەتییەکانی خۆڕاگری غەززە وتی: ئەوانەی کە قەد بیر لەوە نەدەکرایەوە ڕۆژێک ببنە لایەنگری خۆڕاگری، پەیوەندییان بە ڕیزی لایەنگرانی غەززەوە کرد، ئەمڕۆ دەبینین کە هەموو جیهان و تەنانەت بەرپرسانی ڕۆژئاوا و ئەورووپی دان بە مافی گەلی فەڵەستیندا دەنێن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا کەشێکی وەها نەبوو، ئەم دەسکەوتە بەرهەمی سەرکەوتنی خوێن بە سەر شمشێردایە.
ناوبراو وتی: خەڵکی غەززە بە خۆڕاگری بێ وێنەی خۆیان بوونە نموونەیەک بۆ ئێستا و داهاتوو و ئێمەش بەردەوام پشتیوانی لەوان و خۆڕاگری فەڵەستین و لوبنان دەکەین./.