بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێرمین لۆپێز لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە ئەکادیمیای بەرشەلۆنەوە کردووە و توانیویەتی لە تیپەکەدا بە باشی یاری بکات. لە دوو وەرزی ڕابردوودا توانیویەتی ئاستێکی باش و قبوڵکراو نیشان بدات، کە سەرسوڕهێنەرێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و ئەو ئاستە باشەکەی وایکردووە زۆرێک لە یانە ئەورووپییەکان بە وردی چاودێری پێشکەوتنی بکەن.
ئێستا میدیای ئیسپانی ئۆنداسێرۆ ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرانی دوو یانەی مانچستەر یۆنایتێد و ئەستۆن ڤێلا بە جیدی دەیانەوێت فێرمین لۆپێز ڕابکێشن. لەبەر ئەم هۆکارەش ئۆفەری 70 ملیۆن یۆرۆییان به بەرشەلۆنە پێشنیار کردووە.
ئۆنداسێرۆ ڕایگەیاندوە کە فێرمین لۆپێز زۆر حەزی لە بەرشەلۆنەیە و دەیەوێت بە درێسی ئەم تیپە سەرکەوتوو بێت و هەر بۆیەش هەرگیز ئەم پێشنیاره قبوڵ ناکات./.