بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حوسێن موسەوی ڕاوێژکاری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بۆ کاروباری سیاسی، وتی: فیرعەونی سەردەم تەواوی جیهانی کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی خۆی و هەڕەشە لە دراوسێکانی لە ئەمریکای باکور و باشور و هەروەها وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووسیا و چین دەکات.
ناوبراو وتی: زایۆنیستەکان بە هاوکاری و پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا لە کەرتی غەززە کۆمەڵکوژییان کرد و دەیانەوێت ئەم تاوانە لە کەرتی خۆرئاوا و لوبنانیش بکەن.
ڕاوێژکاری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بۆ کاروباری سیاسی وتی: ئەرکی سەر شانی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی و گەلانی موسڵمان ئەوەیە کە ترس و شەڕی ناوخۆیی بەلاوە بنێن و فرۆشتنی نەوت بە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕابگرن و لە بەرامبەر دوژمناندا یەکگرتوو بن./.