بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها دۆخی فەڵەستین بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی پەرەی بە دەستدرێژییەکانی لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین داوە و بە پێی دوایین ئامار، لە پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا 906 فەڵەستینی لەم ناوچەیە شەهید کراون و زیاتر لە 7 هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە کەرتی خۆرئاوا 14 هەزار و 300 فەڵەستینی دەستگیر کراون.
ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە لە 19 ی کانوونی دووەمی 2025 ەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردن./.