بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکادا هاتووە کە عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، 6 ملیۆن و 231 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2024، 6 ملیۆن و 696 هەزار بەرمیل بووە.
عێراق لە هەفتەی یەکەمی کانوونی دووەمی 2025 تێکڕای ڕۆژانە 152 هەزار بەرمیل، لە هەفتەی دووەم 218 هەزار، لە هەفتەی سێهەم 336 هەزار و لە هەفتەی چوارەم تێکڕای ڕۆژانە 99 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
عێراق لە مانگی کانوونی دووەم و لە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا پاش کەنەدا، مەکزیک، سعوودیە، کۆڵۆمبیا و ڤەنزوێلا لە پلەی شەشەمدا بووە.
لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق لە پاش سعوودیە لە پلەی دووەمی زیاترین هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بووە./.