بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی سەرجەم شەهیدانی بەرەی خۆڕاگری و پیرۆزبایی سەرکەوتن و دەسکەوتە پڕبایەخەکانی خەڵکی خۆڕاگر و زوڵملێکراوی غەززە لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: دەسکەوتە گەورەکانی ئێوە و خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە بۆ ڕێگری لە مسۆگەربوونی ئامانجەکانی دوژمنی زایۆنیستی، سەرەڕای ئەو هەموو شەهیدەی لە ڕێگای ئازادی نیشتمانەکەتان دراوە، شیاوی ڕێزلێنانە و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە سەرجەم تێکۆشەرانی فەڵەستینی و خەڵکی غەززە دەکەین.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە تایبەت بە بەشداری وڵاتانی ئیسلامی بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچەیە کردەوە و وتی: بە دڵنیاییەوە وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن بە هاوکاری هاوبەش غەززە سەر لە نوێ ئاوەدان بکەنەوە و ژیان بۆ خەڵکی موسڵمانی ئەم ناوچەیە بگەڕێننەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها جەختی لە سەر بەردەوامی پشتیوانیکردنی بەرەی خۆڕاگری و خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە کردەوە و وتی: ئێمە لە سەرکەوتنی کۆتایی خۆڕاگری دڵنیاین، لە بەر ئەوەی کە خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بەڵێنی داوە./.