بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەژنی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وەک شۆڕشەکە پێشهاتێکی کەم وێنەیە. ئەمە بە واتای چییە؟ وەک چۆن کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران تەنانەت بە پێی دانپێدادانی دوژمنان، بە درێژایی مێژووی شۆڕشەکان کەم وێنە بووە لە بوارە جیاجیاکان، ساڵیادی ئەم شۆڕشەش لە هیچ کوێی ئەم جیهانەدا وێنەی نییە.
بە گشتی ساڵیادی شۆڕشەکان لە وڵاتانی جیاجیای جیهان وەک چۆن کە لە تەلەفزیۆن و میدیاکاندا دەبینرێت، ڕێوڕەسمێکی فەرمی و بێ ناوەڕۆکە کە پاش تێپەڕبوونی دوو یان چوار ساڵ بەڕێوە دەچێت.
لێرە شتی وەها نییە، خەڵک ئاهەنگ دەگێڕن، نەک تەنیا لە تاران، بەڵکوو لە سەرجەم ناوەندی پارێزگاکان و قەزاکان و تەنانەت خەڵک لە گوندەکانیش ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرزڕادەگرن. ئەمە خاڵی جیاوازی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شۆڕشەکانی دیکەی جیهانە.
ئەم هەنگاوەی گەلی ئێران ساڵەهایە وەهای کردووە کە دوژمنان بەو ڕاستییە بگەن کە ناتوانن ڕوبەڕوی ئەم شۆڕش و دەسەڵاتە ببنەوە کە پشت بە هێزی خەڵک دەبەستێت.
درووشمەکانی خەڵک لە ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران زۆر گرنگە. درووشمەکان باس لە یەکگرتوویی و بەردەوامیدان بە ڕاستەڕێگای شۆڕش دەکەن.
کە واتە خەڵک بە ڕێپێوانی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە 22 ی ڕێبەندان ئەو پەیامە دەگەێنن کە لە پشتیوانیکردنی شۆڕش تا گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام دەبن. ئەم پەیامەشە کە دوژمنان بەرەو پاشەکشە دەبات./.