بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەلیل حەیە لە میانەی وتارێکی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تاران، وتی: زایۆنیستەکان هیچ دەسکەوتێکیان لە شەڕی غەززەدا نەبوو، تەنانەت بەو هەموو کوشتار و ڕووخانەش لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون بە ئامانجە دیاریکراوەکان بگەن و فەڵەستینییەکان بەهێز و خۆڕاگر و توانا ماونەتەوە.
ناوبراو وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە دژی زوڵم و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە و گەل و خۆڕاگری لەم ئۆپەراسیۆنەدا پێکەوە یەکگرتوو بوون و بە هۆی یەک سەنگەری هاوبەشەوە لە نێوان گەل و خۆڕاگری، سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس سەبارەت بە پیلانگێڕییەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی: فەڵەستینییەکان خاکی خۆیان چۆڵ ناکەن و لەم خاکەدا دەمێننەوە.
خەلیل حەیە وتی: لە شەڕی غەززەدا ئێران، عێراق، لوبنان، یەمەن و …. پشتیوانی گەلی فەڵەستینیان کرد، هەروەها لە ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش بە ڕێپێوان و خۆپێشاندان، خەڵک پشتیوانییان بۆ فەڵەستین و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕی.
وتیشی کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا سەرجەم پیلانگێڕییەکانی پووچەڵکردەوە و ڕژێمی زایۆنیستی لە هەموو ڕوویەکەوە تووشی شکستێکی گەورە بوو./.