بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعدی ئەحمەد پیرە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەولێر، وتی: بە ناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حکومەت، پەرلەمان و گەلی ئێران دەکەین.
ناوبراو وتی: سەرکەوتنە شکۆمەندەکەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆتایی بە دەسەڵات و ڕژێمێکی داپڵۆسێنەر و سەرکوتکەر لە ناوچەکە هێنا.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی، سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان لە ڕێگای دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییەکان، بوونە هۆکاری سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی (رە) و لە کاتێکی زۆر هەستیار لە ناوچەکەدا گۆڕانکارییەکی گەورەی خوڵقاند.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕووخانی دەسەڵاتی شا بووە هۆی ساڕێژبوونی کەمێک لە برینەکانی ڕێکەوتننامەی جەزایر، لە بەر ئەوەی کە لەو ڕێکەوتنەدا خەنجەرێکی گەورە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد درا.
ناوبراو وتی: لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرجەم قۆناغەکاندا پشتیوان و هاوکاری هەرێمی کوردستان بووە./.