بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممە (11 ی شوباتی 2025)ی کابینە ئەمنییەکەی ئەو ڕژێمە چەندین مەرج بۆ بزوتنەوەی حەماس دیاری بکات و بە ڕای چاودێران ئەمەش بە واتای تێکدانی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان دێت.
لە گرنگترینی ئەو مەرجانەی کە چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاراستەی بزوتنەوەی حەماسی بکات، دەتوانین ئاماژە بە دوورخستنەوەی سەرکردەکانی حەماس لە غەززە، هەڵوەشانەوەی کەتیبەکانی قەسام (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس) و ئازادکردنی تەواوی دیلە زایۆنیستەکان بدەین.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پێی وایە کە جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە بە واتای کۆتایی شەڕ دێت.
قۆناغی یەکەمی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە لە ماوەی 16 ڕۆژدا جێبەجێ کرا و بڕیارە قۆناغی دووەم لە پاش کۆبوونەوە ئەمنییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بێت./.