بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاستی نایابی ڕائۆڵ ئەسنسیۆ زۆرێک لە هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی سەرسام کردووە و زۆر بەم زووانە وای لێکرد کە لە لایەن هاندەرانەوە بەناوبانگ بێت. ئێستاش وادیارە بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پاداشتێکیان بۆ درەوشاوەیی ڕائۆڵ ئەسنسیۆ دابینکردووە.
پەیامنێری ئیتاڵی، فابریتزیۆ ڕایگەیاندوە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەن وتووێژکانی کۆتایی ئەنجام بدەن بۆ واژۆکردنی گرێبەستکی نوێ لە گەڵ ڕائۆڵ ئەسنسیۆ. وتووێژە سەرەتاییەکان چەند مانگێکە دەستیپێکردووە و ئێستا هەموو شتێک ئامادەی واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێیە لە گەڵ ئەو یاریزانە./.