بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعوبەیدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فەرماندەیی خۆڕاگری لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا چاودێری جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە ڕێکەوتنی ئاگربەستدا کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ڕژێمە گەڕانەوەی ئاوارەکانی بۆ باکوری کەرتی غەززە دواخستووە، هێرشی کردووەتە سەر ئاوارەکان، ڕێگریی لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان کردووە و …..، ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە بزوتنەوەی حەماس پابەندی سەرجەم بەڵێنەکانی بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: قۆناغی شەشەمی ئاڵوگۆڕی دیلەکان کە بڕیار بوو ڕۆژی شەممە 15 ی شوبات جێبەجێ بکرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە و تا ئەو کاتەی کە داگیرکاران پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن و پابەندنەبوونەکانی ڕابردوو قەرەبوو نەکەنەوە، ئەم قۆناغە جێبەجێ ناکرێت.
ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە لە 19 ی کانوونی دووەمی 2025 ەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە./.