بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەواف سەلام ڕایگەیاند کە فەڵەستینییەکان مافی خۆیانە لە سەر خاکی خۆیان وڵاتێکی سەربەخۆیان هەبێت.
ناوبراو ئیدانەی پرۆژەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکان کرد، هەروەها لێدوانەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیشی بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستینی لە سەر خاکی سعوودیە شەرمەزار کرد.
نەواف سەلام داوایکرد کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبیدا کە رۆژی 27 ی شوبات بە پێشنیاری میسر بەڕێوە دەچێت، بەرەیەکی یەکگرتوو لە بەرامبەر ترەمپ و نتانیاهۆ پێکبهێندرێت.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیی بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی ناو برد و داوای پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی کرد بە پێی دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەیروت گەڵاڵە کراوە./.