بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەتاتە بە شێوەیەکی سرووشتی دەتوانێت ژەهری سۆلانین لەخۆبگرێت، کە ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێت دەتوانێت مەترسیدار بێت بۆ تەندرووستی. ئەم ژەهرە مەترسیدارترە کاتێکە کە پەتاتەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە دۆخێکی خراپدا هەڵدەگیرێت. ئەو پەتاتانەی کە بۆنێکی تاڵیان هەیە یان پێستی سەوزیان هەیە، ڕەنگە ژەهری سۆلانینی زۆریان تێدابێت.
ئەو ئامۆژگارییانەی کە گرنگن بۆ پاراستنی پەتاتە، بریتین لە:
1- پاراستن لە شوێنی سارد و تاریک و وشک
- ئاڵوگۆڕی هەوا لەو شوێنانەی پەتاتەیان تێدا هەڵدەگیرێت
- بەکارهێنانی کۆگایەکی ناوماڵ یان دەرەوەی ماڵەوە لە گەڵ مەرجی گونجاو
- نابێت خاکی پەتاتە پاک بکرێتەوە
- نابێت پێستی پەتاتە زیانی پێ بگات./.