بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن خەمیس ڕەئیسی سوپاسالاری عۆمان ئەمڕۆ لە گەڵ محەممەد باقری سوپاسالاری کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
ئەو کۆبوونەوە لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییە بەرگری و سەربازییەکانی ئێران و عۆمان لە ئاستی ناوچەکە کراوە.
سوپاسالاری عۆمان لە سەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانییەکەی سەردانی تارانی کردووە و بڕیارە وێڕای بەسەرکردنەوەی پێشانگای تواناکانی هێزە چەکدارەکان، لە گەڵ فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئێرانیش کۆببێتەوە./.