بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاری ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ زۆر هەستیارە. دوو تیپی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی پێکەوە یاری دەکەن. مانچستەر سیتی هیواداره که بتوانێت به کەڵک وەرگرتن لەوەی میوانداری یارییەکە دەکات، لەم یارییە گرنگەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
هەروەها یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت سەرەڕای ئەو ڕۆژە سەختانەی کە بە سەریان بردووە، لەم یارییەدا سەرکەوتوو بن.
ستیڤ مەکمەنەمەن سەبارەت بە گرنگی یارییەکە ڕایگەیاندوە: ئەگەر کیلیان ئمباپێ بیەوێت خەڵاتی بەنرخی تۆپی زێڕین بەدەست بهێنێت، ئەمشەو دەبێت یارمەتی سەرکەوتنی تیپەکەی بدات. هەروەها ئێرلینگ هاڵاند ئەمشەو بەرامبەر بەرگریکارانی بێ ئەزموون یاری دەکات و دەبێت یارییەکی درەوشاوە پیشان بدات./.