بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو بۆ جاری دووەم نێیمار وەک یاریزانی تیپی سانتۆس لە پێشبڕکێکانی خولی پائۆلیستا یاری کرد بەڵام لە کاتی یارییەکەدا ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد و لە فۆڕمی پیشەگەری خۆی دوور بوو و دەتوانین بڵێین ئەمە ئەنجامێکی باش نییە بۆ یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و پاریسان جێرمان.
نێیمار کە لەم هەفتەیەدا گەیشتە تەمەنی٣٣ ساڵ، هێشتا نەیتوانیوە توانای خۆی بەدەست بهێنێتەوە دوای ساڵێک لە نەبوونی بە هۆی پێکانەوە لە ئەژنۆکانی./.