بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دڵەڕاوکێ یەکێکە لە باوترین هەڵسووکەوتەکانی مرۆڤ، بەڵام ئەگەر زۆر بەردەوام بێت نیشانەی تێکچوونی دەروونییە.
هەندێک لەو هەڵسووکەوتانەی کە پیشان دەدەن دڵەڕاوکێی تۆ زۆر بەرزە بریتین لە:
1- بەردەوام مۆبایلەکەت دەپشکنیت
2- زۆر داوای لێبوردن دەکەیت
3- تۆ بە ئاسانی دەمارگیر و توڕە دەبیت
4- تۆ بە بێ ئاگاداری هەناسەت هەڵدەگریت
5- هەمیشە خراپترین شتەکان بە خەیاڵتدا دێت
6- زۆر شیکاری دەکەیت
7- بۆ تۆ قورسە بڕیار بدەیت
8- بەردەوام هەوڵی پشتڕاستکردنەوە و دڵنیابوون لە کەسانی دیکە دەدەیت
9- تۆ خۆت لە دۆخە کۆمەڵایەتییەکان بەدوور دەگریت
10- هەستیاری بە ڕەخنە./.