بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وتووێژی لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە، میسر، جەزایر، تورکیا، پاکستان، مالیزیا و گامبیا (سەرۆکی خولی ئێستای ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی) و هەروەها ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، بڕیارە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوە بەڕێوە بچێت.
کۆبوونەوەکە بە پێشنیاری وەزیری دەرەوەی ئێران و بڕیارە لە ماوەی 20 ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززەیە پاش هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ چۆڵکردنی ئەم ناوچەیە و نیشتەجێکردنی دانیشتووانەکەی لە وڵاتانی میسر و ئەردەن./.