بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هەستیارترین و سەرنجڕاکێشترین یاری چامپیۆنزلیگی ئەورووپا، دو تیپی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید بەشدارییان کرد کە بە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٣-٢ کۆتایی هات.
جود بێلینگهام ئاستێکی زۆر باشی پیشان دا و لە خولەکەکانی کۆتاییدا گۆڵی سەرکەوتنی تیپەکەی تۆمارکرد.
جود بێلینگهام دوای کۆتایی یارییەکە ڕایگەیاند: پێم وایە بەرامبەر مانچستەرسیتی یارییەکی باشمان کردووە. ئێمە هەمیشە دڵنیا بووین لە کاتی یارییەکەدا سەردەکەوین. ئێستا گرنگ نییە مانچستەرسیتی لە چ ئاستێکدا بێت، چونکە هێشتا تیپکی زۆر باشە و هەمیشە یاری بەرامبەریان سەختە. بەڵام لە کۆتاییدا دەرفەتی باشترمان وەرگرت و سەرکەوتنمان بەدەستهێنا. خۆشحاڵم کە توانیم گۆڵ تۆمار بکەم و تیپەکەم سەرکەوتوو بێت./.