بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ی شوباتی 2025، لە چاوپێکەوتنی زانایان، بەرپرسان و پسپۆڕانی بواری پیشەسازی بەرگری، جەختیان لە سەر بەردەوامی داهێنانەی پێشکەوتنە بەرگرییەکان کردەوە و بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانە مەزنەکەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: گەلی ئێران یەکڕیزی خۆیی بە جیهان پیشاندایەوە و لە بەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەکانی دوژمن، ناسنانە، کەسایەتی، توانا و بەردەوامی ئێرانییەکانی دووپات کردەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: لە هیچ شۆڕشێکدا نەبینراوە کە پاش 46 ساڵ خەڵک لە ساڵڕۆژی شۆڕشەکەیان بڕژێنە سەر شەقامەکان و ئاهەنگ بگێڕن.
بەڕێزیان وتیان: هێزی بەرگریی ئێران ئەمڕۆ لە جیهاندا ناوبانگێکی هەیە و دۆستانی شۆڕش شانازیی پێوە دەکەن و دوژمنان لێی دەترسن و ئەم ڕاستییە بۆ وڵاتێک، گرنگی خۆیی هەیە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پێشکەوتنەکانی بەرگری و سەربازییان بە بەرچاو ناو برد و وتیان: ئەم هەموو پێشکەوتنە لە سەردەمی گەمارۆکاندا بەدیهاتووە و بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی گەنجانی وڵات بووە./.