بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لە پەیامێکدا بۆ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانیی ئێران (ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی) ی کردووە.
هەروەها عەبدوڵڵا بن حەمەد ئالی سانی جێگری میری قەتەر بەم بۆنەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ دکتۆر پزیشکیان ناردووە.
هەر بەم بۆنەوە سەرۆکی وڵاتانی سعوودیە و ئیماراتیش پیرۆزباییان لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە./.