بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات لە گەڵ محەممەد بن زاید سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان و دۆخی ناوچەکە و عێراق بە گشتی بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر دوو لا جەختیان لە سەر پێویستی پتەوکردنی هاوئاهەنگی و هاوکاری دووقۆڵی و پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.
مەسرور بارزانی ڕۆژی دووشەممە بە یاوەری قوباد تاڵەبانی بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی حکومەتەکانی جیهان گەیشتە دوبەی./.