بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یاری شەوی ڕابردوو لە نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی، پێشوازی لە ڤینیسیۆس جونیۆر لە یاریگاکە ئەوەندە باش نەبوو. کاتێک هاتە ناو یاریگاکەوە، بە نووسینێکی گاڵتەجاڕانە لە لایەن هاندەرانی مانچستەرسیتی ڕووبەڕوو بوو که لەسەری نووسراوە: واز لە گریان بێنە!
بەڵام ئەم درووشمانە لێرە تەواو نەبوون و لە کاتی یارییەکەدا هاندەرانی مانچستەرسیتی لە بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر درووشمیان دەدا و پرسیاریان دەکرد: تۆپی زێڕین لە کوێیە؟
وەڵامی ڤینیسیۆس جونیۆر به ئەم درووشمانە یەکلاکەرەوە و مانادار بوو. ئەو ئاماژەی بە لۆگۆی چامپیۆنزلیگی کراسەکەی خۆی کرد که لە سەری 15 پاڵەوانێتی ڕیاڵ مەدرید له چامپیۆنزلیگدا نووسرابوو./.