بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە سەردانی ئەندونیزیای کردووە، وتی: هەر دواکەوتنێک لە پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی فەڵەستین لە چوارچێوەی سنورەکانی ساڵی 1967 قبووڵکراو نییە.
ناوبراو وتی: هەر پرۆژە یان پێشنیارێک کە زیان بە پێکهێنانی وڵاتی فەڵەستین بگەێنێت بە نایاسایی دادەنرێت و شەڕ و خوێنڕشتنی زیاتری بە دواوە دەبێت.
ئەردۆغان وتی: تا ئەو کاتەی فەڵەستینییەکان هەست بە ئاسایش نەکەن، گەلان و وڵاتانی دیکەش سەقامگیری و ئاسایشیان نابێت./.