بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەخۆشانی دڵ هەمیشە پێویستە وریا بن لە هەڵبژاردنی خۆراکەکانیان بۆ باشترکردنی تەندرووستی دڵیان. ئێستا توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ئەگەر نانی بەیانی بە کالۆری بەرز و چەوری تەندرووست و ڕیشاڵ و پرۆتینی هەبێت، دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی ئەو کەسانە بدات کە نەخۆشیی دڵیان هەیە.
پسپۆڕانی خۆراک پێیان وایە کە خۆراکی کالۆری بەرز که ئەگەر پەیوەندییان هەبێت لە گەڵ ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندەکانەوە، نەک تەنیا ئەو وزەیەی کە پێویستە بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکە دابین دەکەن، یارمەتیدەرن بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.
خواردنەکانی وەک چەرەسات و دانەوێڵە و هێلکە بژاردەیکی زۆر باشە بۆ ئەم جۆرە ژەمی بەیانییە کە پسپۆڕانی خۆراک لە سەری جەخت دەکەن.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەو نەخۆشانەی دڵ کە ئەم جۆرە ژەمی بەیانییە بەکاردەهێنن مەترسی کێشەی دڵیان کەم دەبێتەوە. بەڵام گرنگە کە ژەمی بەیانی بە کالۆری بەرزەوە بە ڕاوێژ لە گەڵ پزیشک و پسپۆڕی خۆراک ڕێکبخرێت./.