بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی سپیبونەوەی قژ، زیادبوونی تەمەنە. گەرچی پسپۆڕان دەڵێن نەبوونی هەندێک ڤیتامین، فشاری ڕۆژانە، ماندوێتی زۆر و کەمخەوی بەردەوام دەتوانێت ببێتە هۆی سپیبونەوەی قژ. بەڵام ئێستا دەمانەوێت هۆکارەکانی سپیکردنەوەی قژ بزانین که بریتین له:
1- فشار
2- شێوازی ژیان
3- هۆکاری جێنێتیکی
4- خواردنی کافاین و کحول
5- هەندێک نەخۆشی تایبەت
6- بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان یان بەرکەوتەی دووکەڵ بێت
7- خواردنی هەندێک دەرمانی تایبەت، کە کاریگەری نەرێنی لە سەر ڕەنگی قژ هەیە
ڕێگاکانی خاوکردنەوەی پرۆسەی سپیبونەوەی قژ بریتین له:
زۆر خواردنەوەی ئاو
خەوی درووست
خواردنی ڤیتامینەکانی گروپی B
زیادبوونی سوڕی خوێن لە گەڵ وەرزشکردن
خواردنی زەیتی ئاژەڵ و ڕووەکی./.