بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان کە سەردانی پارێزگای بوشەهری کردووە، ڕایگەیاند: دەبێت ڕۆڵەی وەها پەروەردە بکەین کە تەنیا بیر لە بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی خۆیان بکەنەوە.
ناوبراو وتی: دەبێت ڕۆڵەی وەها پەروەردە بکەین کە ببنە هۆکاری سەربەرزی خۆیان، ناوچە و وڵاتیان، ئەمەش بە گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە دەکرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەی لەناوبردنی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێمە دەکەن بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە مێشکی ڕۆڵەکانی ئێمە ناتوانن لەناو ببەن و ئەگەر هێرش بکەنە سەر سەد ناوەندی ئەتۆمی، ڕۆڵەکانی ئێران هەزار ناوەندی نوێ دەکەنەوە./.