بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیلیان ئمباپێ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە ئێستا باشترین فۆڕمی خۆی هەیە و بە ئاسانی لە چامپیۆنزلیگدا گۆڵ تۆمار دەکات.
کیلیان ئمباپێ لە وتووێژێکی سەبارەت بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕایگەیاند: ئەگەر ئامانجت هەبێت یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید ئاسانە، بەڵام زۆرێک لە یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هۆی چاوەڕوانییە بەرزەکانەوە، ناتوانن لە یارییەکەیان هەست بە باشی بکەن بەڵام من جیاوازم لە گەڵ ئەوان.
کیلیان ئمباپێ وتی: چێژ لە هەموو خولەکەکانی یارییەکە وەردەگرم، هەست بە فشاری یارییەکە دەکەم و ئەوەشم خۆشدەوێت چونکە ئەم فشارە کاریگەری نەرێنی لە سەر من نییە و بەسوودە بۆ ئەوەی بە باشی یاری بکەم. دەبێت هەست بەم فشارە بکەم چونکە هەمیشە من خۆشەویستیی هاندەرانم وەرگرتووە و دەبێت هەموو هەوڵێک بدەم بۆ ئەوەی لە هەر بارودۆخێکدا تیپەکەم سەرکەوتوو بێت./.