بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوحەمزە وتەبێژی کەتیبەکانی سەرایا قودس (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین) ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکانی جیهان ئەوەی سەلماندووە کە تەنیا ڕێگاچارەی گەڕانەوەی دیلەکان و بەدیهاتنی سەقامگیری، جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەستە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە خۆڕاگریی فەڵەستین بە باشترین شێواز ئەرک و بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ئاگربەستدا جێبەجێ کردووە، لە کاتێکدا کە دوژمن دیلەکانی خۆیی لە مەترسی و چارەنووسێکی نادیاردا بەجێهێشتووە.
ڕاشیگەیاند کە حکومەتی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، بەرپرسی لێکەوتەکانی پابەندنەبوونە بە ڕێکەوتنی ئاگربەست و مافەکانی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و چارەنووسی دیلەکانیش بەندە بە هەڵسووکەوتی ئەرێنی یان نەرێنیی بنیامین نتانیاهۆ./.