بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەخۆشی جگەر دەتوانێت جێنێتیکی بێت، بەڵام ڕەنگە کێشەی جگەر بە هۆی هۆکاری جۆراوجۆری وەک ڤایرۆس و خواردنەوەی کحول و قەڵەوی بێت، بۆیە پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەن کە پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداری ئەو کێشانە بێت کە تەندرووستی جگەر لەناو دەبەن. هەندێک لەو کێشانە لە خواردنەکانەوە دێن کە دەیخۆین. بۆیە باشترە ئەم خۆراکە زیانبەخشانە دەستنیشان بکرێت.
خۆراکە زیانبەخشەکان بۆ جگەر بریتین لە:
1- خۆراکی چەور و سورکراوە
2- خواردنی زۆر شیرین
3- ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی خوێی زۆری تێدایە
4- خواردنی کحول
5- خواردنی خۆراکی ئامادەکراو کە لە نێوانیاندا ڕێژەی چەوری و خوێ بە هیچ شێوەیەک لەبەرچاو ناگیرێت./.