بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە بە مەبەستی بەشداری لە هەشتەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی لێواری زەریای هیندی کە بە هاوبەشی لە لایەن عۆمان، هیندستان و سەنگافورە میوانداری دەکرێت، سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی مەسقەت دەکات.
هەشتەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی لێواری زەریای هیندی لەم هەفتەیەدا بە درووشمی ” بەرەو ئاسۆی نوێی هاوبەشی دەریایی ” بە بەشداری بەرپرسانی باڵای 20 وڵاتی ئەندام لە عۆمان بەڕێوە دەچێت.
عێراقچی لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی بەشدار، کۆدەبێتەوە./.