بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی سێڵتیک بە هۆی نووسینی هاندەرانی لە یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن، لەوانەیە لە لایەن یۆفا غەرامە بکرێت. هاندەرانی سێڵتیک لە سەر قوماشێکی گەورە نووسیویانە: کارتی سوور بۆ ڕژێمی زایۆنیستی پیشان بدەن. ئەم نووسینه گەورەیە لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا پەردەی لەسەر لادرا.
لێژنەی چاودێری تۆپی پێی ئەورووپا، پاش ئەوەی بڕیار لە سەر ئەم نووسینه بدات پێویستە مەرجەکان بپشکنێت. هەروەها یۆفا بڕیار دەدات کە ئایا ئەم نووسینه بە پەیامێکی سیاسی، ئیستفزازی یان هێرشبەرانە یاساکانیان پێشێل کردووە یان نا؟./.