بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سانتیاگۆ کانیزارێس، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێی وایە بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کێشەیەکیان لە سەر جیابوونەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر و گواستنەوەی بۆ خولی سعوودیە نییە، چونکە لە گەڵ جیابوونەوەیدا پارەیەکی زۆر بە یانەکە دەگات.
سانتیاگۆ کانیزارێس لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی مارکا وتی: بۆچوونێکی فەرمی هەیە کە دەڵێت ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری ڤینیسۆس جونیۆر نابێت. بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئۆفەرێکی یەک ملیار یۆرۆیی بۆ یانەکە هەیە!
مەرجی گواستنەوەی ڤینیسۆس جونیۆر لە گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە و هەمووان دەزانن کە سعوودییەکان ئەگەر بیانەوێت پارەی بۆ دەدەن. لە کۆتاییدا یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنیا لە بارودۆخێکدا دەتوانێت دانوستان بکات کە یاریزانەکە خۆی دەیەوێت بچێت./.