بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە میانەی بەڕێوەچوونی 13 هەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕۆشنبیریی وڵاتانی ئیسلامی لە شادی جەددەی سعوودیە (12 و 13 ی شوباتی 2025) بەغدا وەک پایتەختی ڕۆشنبیریی جیهانی ئیسلام بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردرا.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراقدا هاتووە کە ئەم وەزارەتە بە هاوکاری ڕێکخراوی پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیریی جیهانی ئیسلام (ICESCO) هەوڵێکی زۆری داوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو باوەڕپێکردنە گرنگە تا بەغدا بەشێک لە مافی ڕۆشنبیریی خۆی وەربگرێت.
بەغدای پایتەختی عێراق لە پاش قاهیرەی پایتەختی میسر بە دووەم گەورە شاری عەرەبی دادەنرێت، هەروەها گەورەترین شاری عێراقە./.