بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی لە میانەی وتارێکی لە پارێزگای سەعدە وتی: من بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێم کە هێزی سەربازی و پشتیوانییەکانی ئێوە لە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی نابێتە هۆی ئەوەی کە گەلی فەڵەستین واز لە خاکی خۆیان بێنن.
ناوبراو وتی: یەمەن لە پشتیوانییەکانی بۆ گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبێت و ئەمریکا هێزێکی وەها لە یەمەن دەبینرێت کە تا ئێستا نەبینرابێت.
حوسی وتی: یەمەن لە ڕووی سەربازییەوە دیسانەوە ئامادەیە و لە چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆکی خۆیدایە.
ئەو بەرپرسەی یەمەن وتی: بە سعوودیە و میسر و ئەردەن دەڵێین کە ئاسایشی عەرەبی ئەمڕۆ پێویستی بە هەنگاوێکی ڕاستەقینەیە لە دژی پیلانگێڕییەکەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین.
وتیشی کە پێویستە سعوودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی هەڵوێستەکانیان بەرامبەر بە حەماس بگۆڕن تا هەمووان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی یەکگرتوو بین./.