بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدەچێت یانەی ئەی سی میلان لە وەرزی داهاتوودا لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدا بێت، وا دیارە یانەکە بڕیاری داوە کە ڕافائێل لیاو بفرۆشێت. لە ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنە بە توندی بە دوای ڕاکێشانی لیاودا دەگەڕا، بەڵام هەندێک لە مەرج و یاسا داراییەکان ڕێگرییان لەم گواستنەوە کرد.
میدیا ئیتاڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم بڕیارە دەتوانێت کاریگەری قووڵی لە سەر داهاتووی یانەی ئەی سی میلان و دۆخی ڕافائێل لیاو هەبێت. هەروەها یانەکە بەنیازە تێۆ هێرناندێز بەرگریکاری چەپی خۆی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت جواو فێلیکس لە چێڵسی بکڕێت. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی ئەی سی میلان کێشەی دارایی هەیە، بە جۆرێک لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشیدا، ڕووبەڕووی کورتهێنانی بودجە بووەتەوە، هەربۆیە فرۆشتنی یاریزانە سەرەکییەکان زۆر گرنگە بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی یانەکە./.