بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ئەلعەربییە حەدەس، سەبارەت بە بوونی بنکە هەواڵگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەرێمی کوردستاندا وتی: ئەم تۆمەتانە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و بە ڕاشکاوانە دەتوانین بڵێین کە ڕاست نییە و ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە.
ناوبراو وتی: ئەو تۆمەتانە لە لایەن ئەو کەسانەوە باس دەکرێن کە هیچ بیانوویەکیان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان نییە.
بارزانی وتی: ئیسرائیلییەکان لە هەرێمی کوردستاندا نین و هیچ بنکەیەکیان لێرەدا نییە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران وتی: بە شانازییەوە پەیوەندییەکی باشمان لە گەڵ ئێرانی دراوسێدا هەیە کە سنورێکی بەرفراوانی هاوبەشمان پێکەوە هەیە.
مەسرور بارزانی وتی: جاری وا هەیە ئەم پەیوەندییانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت کە بەداخەوە بە هۆی ناڕوونی لێکتێنەگەیشتنەوە بووە، بەڵام ئێستا ئەم قۆناغەمان بڕیوە.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئێران و ئەمریکا لە سەر حسێبی قوربانیدانی وڵاتێکیان نییە، بەڵکوو هەرێم ڕێز لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەر دوو وڵات دەگرێت کە لە سەر بنەمای ڕێزگرتن درووست بووە، ئەوان ڕێز لە هەرێمی کوردستان دەگرن و هەرێمی کوردستانیش ڕێز لەوان دەگرێت./.