بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆربەی بوونەوەرەکانی سەر زەوی پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ درێژەدان بە ژیانیان. هەروەها مرۆڤ وەک بوونەوەرەکانی دیکه پێویستییەکی بنەڕەتی بە ئاو هەیە. لە سەدا 50 یان 70 ی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە.
ئاو لە ناو هەموو خانەکان و خوێن و زۆرێک لە گرنگترین بەشەکانی جەستەماندا هەیە. ئاو لە لابردنی پاشماوە، گواستنەوەی ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکان، هەرسکردن، نەهێشتنی هەوکردنەکان، بۆ پاراستنی جومگە و شانە گرنگەکان، ڕێکخستنی پەستانی خوێن و پلەی گەرمی جەستە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت. کەواتە ئەگەر ئاوی جەستەمان کەم بووەوە، لە سیستەمی جیاوازی جەستەماندا کێشەمان دەبێت.
پێویستی مرۆڤ بە ئاو لە ڕۆژدا ڕێژەکەی چەندە؟
پێویستی بە ئاو لە هەموو کەسێکدا جیاوازە. پیاوان پێویستە نزیکەی ٤ لیتر(14پەرداخ) ئاو بخۆنەوە و هەروەها ژنان نزیکەی ٣ لیتر(10پەرداخ).
تایبەتمەندییە گرنگەکانی خواردنی ئاو بریتین لە:
1- چالاکی مێشک
2- یارمەتیدان بۆ هەرسکردنی خواردن
3- بەدەستهێنانی وزەی زیاتر
4- کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی کێشی لەشت
5- کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان
6- ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش
7- ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە
8- پاککردنەوەی لەش لە ژەهر./.