بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی نەیمار داسیلڤا لە میدیاکانی وەرزشی زۆر بیستراوە و وا دیارە ئەم یاریزانە جارێکی دیکه دەرفەتی ئەوەی هەبێت بۆ تیپی پێشووی خۆی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە.
میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە: خوان لاپۆرتا ویستی گەڕانەوەی نەیماری هەیە بۆ یانەی بەرشەلۆنە. بەڵام ئێستا دوو مەرجی زۆر گرنگی بۆ گەڕانەوەی داناوە. یەکەم مەرج ئەوەیە کە نەیمار دەبێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات. مەرجی دووەم ئەوەیە کە نەیمار دەبێت تواناکانی زیاد بکات و نیشان بدات کە هێشتا ئەستێرەی پێشووە./.