بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەغدا هیچ تێبینی یان مەرجێکی بۆ پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا نییە و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتیی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی کە لە مانگی ئایاری داهاتوودا بەڕێوە دەچێت، بانگهێشت دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پرسی بانگهێشتکردنی ئەحمەد شەرع بۆ بەغدا مشتومڕێکی سیاسی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەت ئەوەی کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە تا ئێستا بە هۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە پیرۆزباییان لێنەکردووە.
بەڵام پێشتر شاندێکی عێراقی بە سەرپەرشتی حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی دیمەشقی کرد و لە گەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووە./.