بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە مونیخ لە گەڵ مارک ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا هاوبەشی ستراتیژی لە نێوان بەغدا و هەولێر و واشنتن و گرنگی بەردەوامی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کراوە.
هەر دوو لا سەبارەت بە دۆخی ئەمنی، مەترسییەکانی تیرۆریزم و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە تایبەت داعش لە عێراق و سوریا وتووێژیان کرد.
بارزانی ستایشی هاوکارییەکانی ئەمریکای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە سەر بەردەوامی هاوکارییە هاوبەشەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی مارک ڕوبیۆی کرد تا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەشداری بکات./.