بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەبزی حاڵەتێکه کە کەسێک کێشەی دەردانی پیسایی هەیە. زۆربەی خەڵک له ژیاندا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن. بەڵام بەکارهێنانی هەندێک خۆراک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە قەبزی.
ئەو مادانەی کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی قەبزی، بریتین لە:
1- زەیتی زەیتون:
زەیتی زەیتون یارمەتی ئاسانکردنی ڕۆیشتنی مادەکانی ناو ڕیخۆڵە دەدات. هەروەها هەرسکردن باشتر دەکات و تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە بەکتریا و دژە هەوکردنی هەیە.
2- سەوزە:
سەوزەکان ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵیان هەیە کە یارمەتیدەرە لە جووڵەی درووستی ڕیخۆڵە. برۆکلی سولفۆڕافانی تێدایە کە مادەیەکە ڕیخۆڵە دەپارێزێت و هەرسکردن ئاسان دەکات.
3- دانەوێڵە:
دانەوێڵە ڕیشاڵی زۆر بەرزی هەیە. هەروەها دانەوێڵە پۆتاسیۆم و فۆلیک و ڤیتامین B6ی هەیە کە قەبزی کەم دەکاتەوە.
4- ئاو:
کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی قەبزی. کاتێک ڕێژەی ئاوی جەستە کەم دەبێتەوە، ڕیخۆڵە بە ئاسانی ناتوانێت پاشماوە دەربکات. هەربۆیە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆری ئاو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوە یان ڕزگاربوون لە نیشانەکانی قەبزی./.