بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەشەم قۆناغی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و بزوتنەوەی حەماس، بە قۆناغێکی هەستیار دادەنرێت بە هۆی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تەنانەت سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە.
بە پێی ڕێکەوتن، لە بەرامبەر هەر دیلێکی زایۆنیست، تەل ئەبیب 12 دیلی فەڵەستینیی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی و 111 دیلی دیکەی غەززە کە لە پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستگیر کراون، ئازاد دەکات.
بە گشتی لەم قۆناغەدا 36 فەڵەستینیی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی و 333 دیلی غەززە ئازاد دەکرێن. بە پێی خەمڵاندنەکان ئەم قۆناغە بە گەورەترین قۆناغی ئازادکردنی دیلە فەڵەستینییەکان دادەنرێت./.