بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەشت مانگ پێش بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، سەرچاوە سیاسییەکانی نزیک لە ڕەوتی سەدر ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕەوتە بۆ گۆڕەپانی سیاسی دەگەڕێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات.
ڕەوتی سەدر ناوەکەی بۆ ” ڕەوتی نیشتمانیی شیعی ” گۆڕدراوە و سەرۆکەکەی لە ئابی 2022 ەوە تا ئێستا درێژە بە پەراوێزکەوتنی سیاسی لە عێراقدا دەدات.
پاش ڕەتکردنەوەی پرۆژە سیاسییەکەی سەدر لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی شعیەکانەوە، ناوبراو 76 نوێنەری ڕەوتەکەیی لە پەرلەمانی عێراق کشاندەوە و لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا کەوتە پەراوێزەوە.
سێ سەرچاوەی نزیک لە سەدرییەکان لە بەغدا و نەجەف ڕایانگەیاندووە کە ڕەوتی نیشتمانیی شیعی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکاری و خۆڕێکخستنەوەیە./.