بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کائۆرۆ میتۆما، لە دو یاری کۆتایی تیپەکەیدا بەرامبەر چێڵسی، 2 گۆڵی تۆمارکرد و بووە هۆی سەرکەوتنی تیپەکەی و پیشانیدا بۆچی بەنرخترین یاریزانی ئاسیایە.
کائۆرۆ میتۆما ژاپۆنییە و ئێستا بەنرخترین یاریزانە لە ئاسیا. تا ئێستا میتۆما لە 28 یاریدا 7 گۆڵ و 3 ئەسیستی گۆڵی تۆماری کردووە و بووەتە یەکێک لە باشترین گۆڵکارانی تیپی برایتۆن. لە ئێستادا بەهای کائۆرۆ میتۆما 45 ملیۆن یۆرۆیە، کە بەرزترین نرخە لە نێوان هەموو یاریزانە ئاسیاییەکاندا./.